کەشناسى عێراق: یەکەم رۆژى جەژن باران دەبارێت
  2024-04-09       217       

کەشناسى عێراق رەوشى کەشوهەواى بۆ سێ رۆژى جەژن بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەگوێرەى پێشبینییەکان پلەکانى گەرما نزم دەبنەوە و بارانى بەلێزمە دەبارێت.

دەستەى کەشناسى عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە پێشبینیەکانى رەوشى کەشوهەوارى بۆ رۆژانى جەژن بڵاوکردەوە و بەگوێرەى پێشبینیەکان، رۆژى چوارشەممە لەناوچەکانى ناوەڕاستى عێراق و هەرێمى کوردستان ناوبەناو بارانى بەلێزمە دەبارێت، بەڵام لە ناوچەکانى باشوورى عێراق بارانبارین کەمترە و بەگشتى پلەکانى گەرما نزم دەبنەوە.

روونیشکراوەتەوە، رۆژى پێنج شەممە پلەکانى گەرما نزم دەبنەوە و لەناوچەکانى باکوور و ناوەراست بارانبارین کەمتر دەبێت، لەناوچەکانى باشوور کەشوهەوا هەوراوى دەبێت و ئەگەرى بارانبارین لاوازە.

لەبارەى کەشوهەواى رۆژى هەینى ئەوە هاتووە، لە سەرجەم ناوچەکان کەش هەوراوى دەبێت و بۆ دواى جەژنیش کەشوهەوا بەم شێوەیە دەمێنێتەوە.

هاوکات، کەشناسى هەرێمى کوردستانیش رایگەیاندووە، لە دوا نیوەرۆى ئەمڕۆوە شەپۆلێکى بارانبارین و هەورە بروسکە هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە و بۆ سبەینێ چوارشەممە بەردەوامدەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×