بافڵ تاڵەیانی: جەژن هاندەرمان بێ بۆ یەكدەنگی و هەوڵ بۆ پاراستنی سەقامگیریی هەرێمەكەمان بدەین
  2024-04-09       200       

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی لە پەیامێكی پیرۆزباییدا بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانەوە، دەڵێت، هیوادارم جەژن هاندەرمان بێت بۆ یەكدەنگی و هەوڵ بۆ پاراستنی سەقامگیریی هەرێمەكەمان بدەین.

ئاوێنە: بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی لە پەیامەكەیدا وتویەتی"هیوادارم ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە مایەی قوڵكردنەوەی تەبایی و گەشەپێدانی بیری ئاشتی و پێكەوەژیان لە كوردستانی ئازیزمان، هاندەرمان بێت تاوەكو هەمومان یەكدەنگ و یەكهەڵوێست لەپێناو خەڵكە خۆشەویستەكەمان كاربكەین و هەوڵ بۆ پاراستنی سەقامگیریی هەرێمەكەمان بدەین."

دەقی پەیامەكە:

جەژنی رەمەزانی پیرۆز لە هەمو موسڵمانانی كوردستان، عیراق و جیهان پیرۆزبێت و لەخوای گەورە داواكارم رۆژو و پاڕانەوەی هەمولایەك قبوڵبكات.

هیوادارم ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە مایەی قوڵكردنەوەی تەبایی و گەشەپێدانی بیری ئاشتی و پێكەوەژیان لە كوردستانی ئازیزمان، هاندەرمان بێت تاوەكو هەمومان یەكدەنگ و یەكهەڵوێست لەپێناو خەڵكە خۆشەویستەكەمان كاربكەین و هەوڵ بۆ پاراستنی سەقامگیریی هەرێمەكەمان بدەین.

دوبارە جەژنتان پیرۆزبێت و هیوای دڵخۆشی بۆ هەمولایەک

بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×