دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران كرا
  2024-04-11       146       


وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەستكردن بە پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران رادەگەیەنێت.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا دەستپێكردنی وەرزی بە بازاڕكردنی گەنمی جوتیارانی لە باشووری عێراق بۆ ساڵی 2024 راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوەكە وەرگرتنەكە لە پارێزگای موسەننا-وە دەستیپێكردووە و دواتریش سەرجەم پارێزگاكانی دیكە دەگرێتەوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە لە كۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاردرا گەنمی ئەمساڵی جوتیاران بە 850 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێك بکڕنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×