سودانی بەرەو ئەمریكا بەڕێكەوت
  2024-04-13       193       

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەغدای بەجێهێشت و بەسەردانێكی رەسمی بەرەو ئەمریكا بەڕێكەوت.

ئاوێنە: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا وتی، سودانی بەسەرۆكایەتی وەفدێكی حكوممی و پەرلەمانی و نوێنەرانی كەرتی تایبەت بەغدای بەجێهێشت و بەسەردانێكی رەسمی و لەسەر بانگهێشتی سەرۆكی ئەمریكا بەرەو و ئەمریكا بەڕێكەوت.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە بەپێی قسەی بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا سەرۆك وەزیرانی عێراق لە سەردانەكەیدا بۆ واشنتۆن چەند پرسێك لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەكات كە یەكێكیان "گرنگی بونی پەیوەندییەكی باشە لەنێوان هەرێم و بەغدا"و لەوڕوشەوە گفتوگۆ لەبارەی موچەو پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی عێراق و هەروەها هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دەكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×