لە بەغدا ئاگر لە ماڵێك كەوتەوەو شەش كەس گیانیان لەدەستدا
  2024-04-13       172       

لە ناوچەی زوییەی شاری بەغدا ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە شەش کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

 ئاوێنە: نەواس سەباح شاکر، هەماهەنگیكاری راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتیى بەرگریى شارستانیی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، بە روداوی راگەیاند، ئاگرەکە لە خانویەکی دو نهۆمی لە ناوچەی زوییەی کەڕادە لە شاری بەغدا کەوتوەتەوە.

وتیشی"بەهۆیەوە شەش کەس گیانیان لەدەستداوە کە دو ژن، دو پیاو و دو منداڵن، هەمویان ئەندامی یەک خێزانن، تیمەکانی بەرگریی شارستانی تەرمەکانیان دەرهێناوە."

 لەبارەی هۆکاری ئاگرەکە، نەواس سەباح شاکر وتی، تائێستا هۆکارەکەی بە فەرمی رون نەبوەتەوە، تیمەکانی بەڵگەی تاوان لە شوێنی روداوەکەن و سەقاڵی لێکۆڵینەوەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×