عه‌ممار حه‌كیم: 36 ساڵ نەیتوانی ژانەكانی تاوانی ئەنفال لە بیرەوەریمان بسڕێتەوە
  2024-04-14       136       

عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتیمانی رایگه‌یاند، 36 ساڵ نەیتوانی ئاسەوار و ژانەكانی تاوانی ئەنفال لە ویژدان و بیرەوەریمان بسڕێتەوە، ئەو تاوانەی كە ڕژێمی دیكتاتۆر بەرامبەر گەلی كوردی خۆشەویست و ئاشتیخوازی كوردستانی خۆشەویستی ئەنجامدا، ده‌شڵێت، "ئه‌و تاوانه‌ دەچێتە نێو لیستی تاوانە خوێناوییەكانی گەلی عێراق كە باكور و باشوی گرتەوە".

عه‌ممار حه‌كیم له‌ په‌یامێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "X" بڵاویكرده‌وه‌، "36 ساڵ نەیتوانی ئاسەوار و ژانەكانی تاوانی ئەنفال لە ویژدان و بیرەوەریمان بسڕێتەوە، ئەو تاوانەی كە ڕژێمی دیكتاتۆر بەرامبەر گەلی كوردی خۆشەویست و ئاشتیخوازی كوردستانی خۆشەویستی ئەنجامدا، دیمەنی تێكدان ولادانی سەدان گوند لە خەڵكەكەی ئەو ناوچانە و ناشتنی هەزاران كەس و زیندە بەچاڵكردنیان لە گۆڕی بەكۆمەڵ و ئاوارەكردن و لاوازكردنی ئەوانی دیكە و گواستنەوەیان بۆ شوێنی دور".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ئه‌و تاوانه‌ دەچێتە نێو لیستی تاوانە خوێناوییەكانی گەلی عێراق كە باكور و باشوی گرتەوە، "ئەوەش وا دەكات زیاتر دەست بە ڕژێمی دیموكراتیمان بگرین تا ئەو لاپەڕە بەئازار و ئەشكەنجەیە دوبارە نەبێتەوە".

عه‌ممار حه‌كیم نوسیویه‌تی، "سڵاو لە شەهیدانی ئەنفال و هەڵەبجە و گۆڕە بەكۆمەڵەكان و سڵاو لە هەمو شەهیدانی عێراق بەتایبەتی هێزە چەكدارەكانی سوپا و پۆلیسی ئیتحادی و حەشدی شەعبی و عەشاری و پێشمەرگە، بژی نیشتمانی ئازدمان بە هیمەتی ڕۆڵەكانی".

ئەنفال یان شاڵاوی ئەنفال، کۆمەڵکوژیی کوردانی باشووی کوردستان بو لەلایەن ڕژێمی بەعسی عێراق بە سەرۆکایەتی پێنجەمین سەرۆک کۆماری عێراق سەددام حوسێن، کە لە کۆتاییی شەڕی ئێران و عێراقدا ئەنجام درا، لە کۆمەڵکوژییەکەدا نزیكه‌ی 182 هه‌زار كورد كوژرا، كه‌ عەلی حەسەن ئەلمەجید سەرکردەی ئەم هەڵمەتە بو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×