چوار سەربازی توركیا لە مەتینا كوژران
  2024-05-03       93       

هەپەگە رایگەیاند، دوێنێ پێنجشەممە، لە چالاكییەكی گەریلادا لە ناوچەی مەتینای باشوری كوردستان، چوار سەربازی توركیا كوژراون.

ئاوێنە: ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەندراوێكدا وتی، دوێنێ 2ی ئایار لە چالاكییەكی گەریلادا دژ بە خێمەیەكی هێزەكایەكی سوپای توركیا، چوار سەربازی ئەو وڵاتە كوژران و خێمەکەش بەتەواوی لەناوبرا.

ئەوەشی خستۆتەڕو، لە سێ چالاكی دیكەی جیای گەریلادا لە رۆژئاوای زاپ، پێنج كامێرای چاودێری هێزەكانی سوپای توركیا تێكشكێندران.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×