تاوە باران و هەورە بروسکە هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە
  2024-04-29       224       

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، شەپۆلێک تاوەباران و هەورە بروسکە ڕوو لە هەرێمى کوردستان دەکات و لە ڕۆژانى داهاتوودا دابارین بەردەوام دەبێت.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتى کەشناسی و بومەلەرزەزانى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت لەگەڵ بوونی کەمێک تۆز و خۆڵ، لەکاتەکانی شەودا نمە باران لەناوچە جیاجیاکان دەبارێت وە لەناوچە شاخاوییەکان رێژەکەی زیاتر دەبێت.

کەشناسی هەرێم پێشبینى دەکات، سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێکی کەم لەناوچەکانی باشووری هەرێم، لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ تاوە باران و هەورە بروسکە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری رۆژهەڵات و رۆژهەڵاتی هەرێم دەگرێتەوە پاشان زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە بەشێوەی پچرپچر.

وەک لە ڕاگەیەندراوەکەى کەشناسیدا هاتووە، لەکاتەکانیسبەى شەودا کاریگەری شەپۆلەکە لاواز دەبێت، بەڵام به هۆی ناجێگیری بەرگە هەوای ناوچەکە بۆ رۆژانی تر دابارینی ناو بەناو بەردەوامی دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×