ئایدن مەعروف: نێچیرڤان بارزانی و یونامی كاردەكەن بۆ گەڕاندنەوەی كۆتای پێكهاتەكان
  2024-04-25       610       

ئایدن مەعروف، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بەرەی تورکمانیی عێراق رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكان لەعێراق-یونامی بەجددی لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی کورسییەكانی کۆتای پێکهاتەکان بگەڕێننەوە.

 ئاوێنە: ئایدن مەعروف، كە هاوكات وەزیری هەرێمە بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە روداوی راگەیاند، بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق بۆ نەهێشتنی کورسیی کۆتای پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان ستەمە. ئێستا نێچیرڤان بارزانی بە جیدی لەسەر هێڵە بۆ ئەوەی بە رەزامەندی هەمو لایەک کورسی کۆتاکان بگەڕێتەوە.

ئێستا هەوڵەکان لە بەغدا چڕبونەتەوە. ئایدن مەعروف وتی، "نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ عێراق-یونامی بە جیدی لەسەر هێڵەو ئەوانیش مەبەستیانە ئەو مافە بە پێکهاتە جیاوازەکان بدرێتەوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×