کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە و ئەگەری خۆڵبارین هەیە
  2024-04-24       242       

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆ و سبەینێدا پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە لە هەندێک ناوچە.

ئاوێنە: کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێل پەڵە هەور، ئەگەری بەرزبوونی تۆز و خۆڵ هەیە لە بەشێک ناوچەی باشووری پارێزگای کەرکوک و بەشێک لەئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

هاوکات، سبەى پێنج شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و ئەگەری تۆز و خۆڵ هەیە لە بەشێک ناوچەی باشووری پارێزگای کەرکوک و بەشێک لەئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بەردەوامی دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×