موقتەدا سەدر،
رابەری رەوتی سەدر، "كۆتاییهاتنی حكومەتی عێراق"ی راگەیاندو هەڕەشەی
بێبەریبونی خۆی لەحكومەتەكە كرد ئەگەر رێوشوێنی توند نەگرێتە بەر.
ئاوێنە: موقتەدا
سەدر، رابەری رەوتی سەدر، ئەمشەو(پێنجشەممە)،
لەتویتێكدا، لەژێر هاشتاگی (الواداع یا موطني"ماڵئاوام نیشتمانم")دا، كۆتاییهاتنی حكومەتی عێراقی راگەیاند.
سەدر نوسیویەتی"ئەم (تویتە) راگەیاندنی كۆتاییهاتنی حكومەتی عێراقە."
هەروەك
وتوشیەتی"دەوڵەت لە دەوڵەتێكەوە كە یاسا كۆنترۆڵی بكات گۆڕاوە بۆ دەوڵەتی
پشێوی."
ئەوەشی
خستۆتەڕو"ئەگەر حكومەت رێوشوێنە توندەكانی نەگرێتەبەر..ئەوا بێبەریبونی خۆمی
لێ رادەگەیەنم."