حیزبەکەی نوری مالکی: رێگە نادەن ئەمریكا ببێتە ئاستەنگ لەبەردەم كڕینی سیستمی ئێس400 لە روسیا
  2019-09-11       747       

حیزبەکەی نوری مالکی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق، هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، ''رێگە نادەن فشارەكانی ئەمریكا ببێتە ئاستەنگ لەبەردەم كڕینی سیستمی ئێس400 لە روسیا''.

ئاوێنه‌: مەنسور بعێجی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا، لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، ''بڕیاروایە لەگەڵ دەستپێكردنی وەرزی نوێی یاسادانان، ئەنجومەنی نوێنەران سەرجەم رێوشوێنە یاساییەكان بگرێتەبەر بۆ پشتگیریكردن لە حكومەت لەكاتی ئیمزاكردنی گریبەستی تایبەت بەكڕینی سیستمی بەرگریی ئێس400، لە روسیا''.

بعێجی روونیشیكردەوە، ''رێگە نادەن فشارەكانی ئیدارەی ئەمریكا، ئاستەنگ لەبەردەم گرێبەستە سەربازییەكەی نێوان مۆسكۆ و بەغداد، دروست بكات، بەوپێیەی عێراق وڵاتێكی خاوەن سەروەری خۆیەتی و بەشێك نییە، لە خاكی ئەمریكا''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×