2019-09-12   990     
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی کۆمپانیای کرسنت پترۆلیۆم رایده‌گه‌یه‌نێت ''پێده‌چێت له داهاتوودا گازی سروشتیی هه‌رێمی کوردستان هه‌نارده‌ی تورکیا بکرێت''.
ئاوێنه: کۆمپانیای کرسنت پترۆلیۆم و داناغازی ئیمارات دوو کۆمپانیای چالاک و سه‌ره‌کین له بواری ده‌رهێنانی گازی سروشتی له هه‌رێمی کوردستان، ئه‌م دوو کۆمپانیا له دوو کێڵگه‌ی گازیی خۆرمه‌ڵه و چه‌مچه‌ماڵ ته‌رکیزیان له‌سه‌ر به‌رزکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی کردووه بۆ دابینکردنی پێداویستیی ناوخۆی هه‌رێم و دواتر عێراق و تورکیا.
مه‌جید جه‌عفه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی کۆمپانیای کرسنت پترۆلیۆم به ئاژانسی بلوومبێرگی ڕاگه‌یاند: ''له ئێستادا کۆمپانیاکه‌مان ڕۆژانه 400 ملیۆن مه‌تر سێجا گازی سروشتی به‌رهه‌م ده‌هێنێت و پلانداڕێژیمان کردووه که له داهاتوودا ئه‌و ڕێژه‌یه بۆ 900 ملیۆن مه‌تر سێجا به‌رز بکه‌ینه‌وه''.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی کرسنت پترۆلیۆم باسی له‌وه کرد ''پێده‌چێت کۆمپانیاکه‌مان له ماوه‌ی سێ ساڵی داهاتوودا ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتیی هه‌رێمی کوردستان بگه‌یێنێته ڕۆژانه 1 ملیۆن مه‌تر سێجا.
ناوبراو ده‌ڵيت ''هه‌ندێک کێشه وه‌ک به‌رده‌وامی ناکۆکییه‌کانی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا، کێشه‌ی ئه‌منی و دواکه‌وتنی حه‌قده‌سته‌کان له‌لایه‌ن حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه به‌رده‌وام گردفتی بۆ دروستکردوین''.
مه‌جید جه‌عفه‌ر له‌باره‌ی بازاڕی به‌کارهێنه‌رانی گازی سروشتی به‌رهه‌مهێنراو له هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵيت ''هه‌رێمی کوردستان بازاڕێکی ناوخۆییی گه‌وره‌ی بۆ به‌کارهێنانی گازی سروشتی هه‌یه چونکه ئامێره هه‌ره‌گه‌وره‌کانی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با له‌م ناوچه‌یه به گازی سروشتی کار ده‌که‌ن و پێداویستی تریش بۆ به‌کارهێنانی گازی سروشتی له ناوچه‌که‌دا هه‌یه.
ناوبراو باسی له ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌ی گازی سروشتی بۆ به‌کارهێنانی پارێزگاکانی عێراق و دراوسێکانی هه‌رێمی کوردستان له داهاتوودا کرد.
به‌ڕێوه‌به‌ری کرسنت پترۆلیۆم جه‌ختی کرده‌وه: ''ئه‌گه‌ری هه‌نارده‌کردنی گازی سروشتی بۆ تورکیا له داهاتوودا هه‌یه به‌ڵام له ئێستادا فوکووسمان له‌سه‌ر دابینکردنی پێداویستیی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستانه''.