پەرلەمانتارێك: لەگفتوگۆكانی ئێستادا قسەی حكومەتی هەرێم ئەوەیە كە نەوت رادەستی بەغدا ناكات
  2019-09-15       937       

رێبوار كەریم، پەرلەمانتاری كورد لەپەرلەمانی عێراق پێی وایە كارێكی زەحمەت دەبێت بەغدا بۆ ساڵی داهاتو مانگانە بڕێك موچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت بەبێ ئەوەی هیچ نەوتێك لەهەرێمەوە بدرێت بە بەغدا. لەگەڵ ئەوەش دەڵێت؛ لەگفتوگۆکانی ئێستای نێوان بەغداو هەولێردا قسەی سەرەتای حکومەتی هەرێم ئەوەیە کە نەوت نادات بە بەغدا.

ئاوێنە: رێبوار كەریم، ئەمڕۆ یەكشەممە، لەلاپەڕەی خۆی لەفەیسبوك سەبارەت بە ئایندەی رێككەوتنی نێوان بەغداو هەولێر لەسەر پرسی نەوت و بودجە، نوسیویەتی"لە بەغدا وردە وردە گفتوگۆی بودجەی ساڵی ۲٠۲٠ نزیک دەبێتەوە. بۆ ئێمەی نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی عیراق، سەرەکیترین خەم بریتیەلە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی گەرەنتیکردنی موچەی فەرمانبەران."

ئەوەشی وتوە"سەرەتا ئەمەوێ ئەوە رون بێت، کە بەندە باکم بەوە نییە هەرێم نەوت دەدات بە بەغدا یاخود نا، بەڵام زۆر لام گرنگە هیچ لایەکیان هەنگاوێک نەنێن ببێتە هۆی بڕینی موچەی فەرمانبەران."

ئاشكراشیكردوە"لەگفتوگۆکانی ئێستادا قسەی سەرەتای حکومەتی هەرێم ئەوەیە کە نەوت نادات بە بەغدا، بیانوشی بۆ ئەم بابەتە بریتیە لەوەی دەڵێ نەوت گرنگ نییە بەڵام بەغدا دەیەوێ ئیرادەمان بشکێنێت و هیچ دەسەڵاتێکمان نەبێت."

ئەو پەرلەمانتارە كوردە لەسەر ئەو پرسە، چەند تێبینییەكی خستۆتەڕو و وتویەتی"کارێکی زەحمەت دەبێت ئەمساڵیش بەغدا بڕێک موچە بنێرێت بەبێ ئەوەی هیچ نەوتێک لە هەرێمەوە بدرێ بە بەغدا. ئەگەر حکومەتی عیراقیش رازی بێت ئەوا ئەو دۆخە خراپەی کە (عادل عبدالمهدی) سەرۆکوەزیرانی تێدایە، خراپتر دەبێ و دەنگی نارازی بەرامبەری زیاتر دەبێت."

جەختیشی كردۆتەوە"هەروەها تێپەڕاندنی پرۆژەیەکی لەوشێوەیە لەنێو ئەو دەنگە نارازییە زۆرانەی نێو پەرلەمانەوە دیسان کارێکی ئاسان نیە."

هەروەها ئەوەشی خستۆتەڕو"هەوڵێکی چڕ لە پەرلەمانی عیراق هەیە سەبارەت بە تێپەڕاندنی یاسای نەوت و غازی عیراق. بەدڵنیاییەوە ئەگەر کورد لەسەر بڕگەی نەوتی نێو پرۆژە یاسای بودجەی ساڵێک نەتوانێت رێکبکەوێت، ئەوا ئەرکی رێکەوتن بۆ یاسایەکی گرنگی درێژخایەنی وەها تەواو قورس دەبێت. ئەگەر هەرێمی کوردستانیش چاوی لەوەیە وەک جاران هەوڵی دواخستنی دەرچواندنی یاسای نەوت و غاز بدات، ئەوا رەنگە ئەمجارە ئەو هەوڵانە ئاسان نابێت، چونکە جگەلە هەوڵە ناوخۆییە چڕوپڕەکان، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش سندوقی دراوی نێودەوڵەتیش زۆر بەوردی چاودێری دەرچونی ئەو یاسایە دەکات."

بەبڕوای رێبوار كەریم "مەسەلەی تەسلیم بون و شکاندنی ئیرادە، زیاتر لەبابەتێکی مەعنەوی پەردەپۆشکەر دەچێت. ئەگینا لەراستیدا هەرێم بابەتگەلیتری زۆر تەسلیمکردوەو بەشکاندنی ئیرادەش ئەژماری نەکردوە."


زۆرترین بینراو
هۆکاری خێرابڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان دۆزرایەوە
خالید ره‌نجده‌ر: نیگه‌رانین مامۆستا كرێكار ڕاده‌ستی‌ ئه‌رده‌ن یان عێراق یان ئه‌مریكا كرابێته‌وه‌
رێژه‌ی مردن، باش و خراپی سیستمی ته‌ندروستی ده‌ره‌خات
"حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌نیازه‌ له‌مه‌ودوا 45 - 50 ڕۆژ جارێك موچه‌ دابه‌شبكات"
په‌رله‌مانتارێك بۆ به‌شیر حه‌داد: بەرنوێژیکردنی کۆمەڵگه‌ بەو شێوەیەی جەنابت، لای خوا قبوڵ نییە
هه‌شت په‌رله‌مانتاری‌ كورد له‌به‌غدا هۆشداری‌ ده‌ده‌نه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌باره‌ی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ موچه‌
وه‌زیری‌ ناوخۆ ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌نیازی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران بێت
وەزارەتی تەندروستی: 8 توشبوی نوێی‌ ڤایرۆسی کۆڕۆنا له‌سلێمانی‌‌و دهۆك تۆماركرا
وه‌زیری‌ ناوخۆ: بڕیارماندا قه‌ده‌غه‌كردنی‌ هاتوچۆ تا 10 رۆژی‌ دیكه‌ درێژبكه‌ینه‌وه‌
وەزارەتی تەندروستی هەرێم دوو خزمەتگوزاری نوێی راگەیاند
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×