ئەکرەم ئیمام ئۆغڵۆ: کورسییەکەی ئەردۆغان کەوتۆتە لەرزین
  2019-09-17       2167       
ئەکرەم ئیمام ئۆغڵۆ لە ڕێوڕەسمێکدا کە بەبۆنەی سەرکەوتنی خۆی و کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی ئەردۆغان و هاوبیرەکانی لەسەر شارەوانیی ئیستامبۆڵ بەڕێوە چوو ڕایگەیاند  ''کورسی سەرۆک کۆماریی ئەردۆغان کەوتۆتە لەرزین''.

ئاوێنه‌: ئەکرەم ئیمام ئۆغڵۆ، سه‌رۆكی شارەوانی گەورەشاری ئیستامبۆڵ سەربە پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا (جەهەپە) ڕایگەیاند ''کورسی سەرۆکایەتی کۆماری ئەردۆغان کەوتۆتە لەرزە''.

ماڵپەڕی هابرسۆن بڵاوی کردەوە کە لە دیداری ئەردۆغاندا لەگەڵ سه‌رۆكی شارەوانی گەورەشارەکاندا ئەکرەم ئیمامئۆغڵۆ لەسەر کورسیێکی شکاو دانیشتبوو و ناچار بوو کورسییەکەی بگۆڕێت وتی: ئەوان دەڵێن "کورسییەکەی من کەوتۆتە لەرزین بەڵام کورسییەکەی ئێوەیە کە کەوتۆتە لەرزە".

ئیمامئۆغڵۆ کە دوو جار بەسەر کاندیدی پارتی داد و گەشەدا سەرکەوتووە لە ڕێوڕەسمێکدا کە بە بۆنەی سەرکەوتنی خۆی و کۆتایی هاتنی 25 ساڵ کونترۆڵی ئەردۆغان و هاوبیرەکانی بەسەر شارەوانیی ئیستامبۆڵدا بەڕێوە دەچوو ڕەخنەی لە ئەردۆغان و شێوازی دەسەڵاتدارییەکەی گرت.

سه‌رۆك شارەوانی گەنجی ئیستابۆڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا تورکیا ناتوانێت بەدڵخوازیی چەند کەس بەڕێوە ببرێت. ئێمە ئەوەمان لە ئیستامبۆڵ سەلماند. ئێمە سەرکەوتنین و ئەم سونەتەمان گۆڕی. ئێمە دەتوانین لە تورکیا هەمان کار دووپات بکەینەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×