سەلاحەدین دەمیرتاش کاندید دەکرێت بۆ وەرگرتنی خەلاتی ساخارۆڤ
  2019-09-17       2995       

لەپەرلەمانی ئەوروپا (گرووپی دۆستایەتیی کورد) دادەمەزرێت‌و فراکسیۆنە چەپ‌و سەوزو دیموکراتەکانی پەرلەمانی ئەوروپا تاووتوێی کاندیدکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش بۆ وەرگرتنی خەلاتی ساخارۆف دەکەن.


ئاوێنە، دۆیچە ڤێلە: بەپێی هەواڵیکی بەشی تورکیی (ماڵپەڕی دۆیچە ڤێلە)ی ئەڵمانی رۆژی سێ شەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەندامێکی گروپی سەوزەکان بڕیاری "دامەزراندنی گرووپی دۆستایەتیی کورد"یان راگەیاند. 
لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا کە لە ژێر ناونیشانی (مافە سیاسییەکان لە تورکیا، لەسەرکار لابردنی سەرۆک شارەوانییە کوردەکان‌و رۆلی یەکێتی ئەوروپا)دا سازکرا، سەزایی تەمەللی هاوسەرۆکی هەدەپە-یش ئامادەی بوو، سەوزەکان‌و سۆسیال دیموکراتەکانیش بەشدار بوون.
لەلایەکی ترەوە، پەرلەمانتارێکی بەشە یۆنانییەکەی قوبرس کە لە کۆنگرەکەدا بەشدار بوو، پێشنیاری کرد سەلاحەدین دەمیرتاش کاندید بکرێ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ساخارۆڤ. یاریدەدەری سەرۆکی چەپەکانیش جەختی کردەوە کە "دەمیرتاش شایانی وەرگرتنی خەڵاتی ساخارۆڤە"و پشتیوانی لە پێشنیارەکە دەکەن.

(گرووپی دۆستایەتیی کورد) لەپەرلەمانی ئەوروپا

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×