عادل عەبدولمەهدی به‌ نیازه‌ چین بەرامبەر پێدانی نەوت پرۆژە بۆ عێراق جێبەجێ بكات
  2019-09-18       738       

پەرلەمانتارێكی عێراق ئاشكرای كرد ''عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران بە نیازی چەند گرێبەستێكە لەگەڵ چین بە شێوەیەك كە ئەم وڵاتە بەرامبەر پێدانی نەوت، پرۆژە بۆ عێراق جێبەجێ بكات''.

ئاوێنه‌: فازڵ فەتلاوی پەرلەمانتاری عێراق لەسەر هاوپەیمانی ئەلفەتح بە ئەمڕۆ چوارشەممە  راگەیاند ''عەبدولمەهدی لە ترسی ئەوەی پرۆژەكانی داهاتوو گەندەڵی و دزینیان تێبكەوێت، هەوڵ دەدات چەند گرێبەستێكی گەورە و جیاواز لەگەڵ وڵاتی چیندا ئیمزا بكات، بە شێوەیەك لە بەرانبەر جێبەجێكردنی هەر پرۆژەیەكدا، عێراق بڕێكی دیاریكراو لە نەوت بدات بە چین''.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شا عەبدولمەهدی بە نیازە لە ڕێگەی گرێبەستەكانیەوە، 20%ی داهاتی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ چین تەرخان بكات بۆ ئەم پرۆژانەی كۆمپانیاكانی وڵاتی چین لە عێراقدا جێبەجێیان دەكەن.

بڕیارە عەبدولمەهدی لەگەڵ شاندێكی گەورەی بەرپرسانی حكومی و سەرمایەدارانی عێراق سەردانی چین بكات.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×