2019-09-18   632     
سەرۆکی ئەمەریکا ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەی دیاریکرد بۆ شوێنگرتنەوەی جۆن بۆڵتۆن.
ئاوێنه: دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا، لە تویتێکدا ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، ''رۆبەرت ئۆبراین، نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتی بۆ کاروباری بەدیلگیراوانی دیاریکردوە وەک راوێژکاری نوێی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا، لە جێگەی جۆن بۆڵتۆن، کە پێشتر لەکارەکەی دورخرایەوە''.
وتیشی، ''ماوەیەکی زۆرە لەگەڵ رۆبەرت کار دەکەم، پێموایە راوێژکاری نوێی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا دەتوانێت کاری مەزن بکات''.
پێشتر ترامپ، دوورخستنەوەی جۆن بۆڵتنی لە پۆستی ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەكەی ڕاگەیاند، و هۆكاری دوورخستنەوەکهشی بۆ ناكۆكی و یەكنەگرتنەوەی ڕابۆچوونەكانی ئەو ڕاوێژکاره لەگەڵ ئیدارەكەیدا گەڕاندبۆوه.