وەزارەتی ناوخۆ راگەیەندراوێكی دەربارەی رێگری لە مەحمود سەنگاوی بڵاوكردەوەبوە
  2019-09-19       2239       

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەكاتی هاتنی مەحمود سەنگاوی بۆ هەولێر لە زاڵگەیەكی دۆڵی سماقوڵی روداوێكی نەخوازراو رویداوە كە هیچ بڕیارو راسپاردەیەكی لەپشتەوە نەبوە.

ئاوێنە: وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، راگەیەندراوێكی سەبارەت بە رێگریكردن لە مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بۆ چونە ناو هەولێر، بڵاوكردەوە.

لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتوە" ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩-٩-٢٠١٩ لە کاتی ھاتنی بەڕێز محمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کورستان بۆ پارێزگای ھەولێر، لە زاڵگەیەکی دۆڵی سماقۆلی روداوێکی نەخوازراو روی داوە کە ھیچ بڕیار و راسپاردەی لە پشتەوە نەبوە."

وەزارەتی ناوخۆی هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە بۆ رەواندنەوەی نیگەرانییەکانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و رێگەگرتن لە دوبارەبونەوەی ئەو جۆرە روداوانە لێکۆڵینەوەیەکی ورد ئەنجام دەدەن.

دەقی راگەیەندراوەكە...

راگەیێنراوێک له وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩-٩-٢٠١٩ لە کاتی ھاتنی بەڕێز محمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کورستان بۆ پارێزگای ھەولێر، لە زاڵگەیەکی دۆڵی سماقۆلی روداوێکی نەخوازراو روی داوە کە ھیچ بڕیار و راسپاردەی لە پشتەوە نەبوە.

بۆیە بۆ رەواندنەوەی نیگەرانییەکانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و رێگەگرتن لە دوبارەبونەوەی ئەم جۆرە روداوانە لێکۆڵینەوەیەکی ورد ئەنجامدەدەین و خەڵکی کوردستان دڵنیادەکەینەوە ھەمو ھەوڵەکانمان لە رێگەوبانەکان بۆ دابینکردنی ئەمنیەتی سەروسامانی ھاوڵاتیانە.

وەزارەتی ناوخۆ
حکومەتی ھەرێمی کوردستان
19-9-2019

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×