باڵیۆزی عێراق لەروسیا کڕینی سیستمی موشەکی ئێس 400 رەتدەکاتەوە
  2019-09-20       694       
باڵیۆزی عێراق لەروسیا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی‌ به‌نیازی‌ کڕینی سیستمی موشەکی ئێس 400 بێت له‌ڕوسیا.

ئاوێنه‌: له‌باره‌ی‌ نیازی‌ كڕینی‌ سیستمی موشەکی ئێس 400، حەیدەر مەنسور هادی، باڵیۆزی عێراق لەمۆسكۆ رەتیکردەوە وڵاتەکەی نیازێكی‌ له‌و جۆره‌ی‌ هه‌بێت.

وتیشی‌، هیچ دانوستانێک لەنێوان بەغداو مۆسکۆ لەبارەی کڕینی ئەو جۆرە سیستمی بەرگرییەوە نیە، بەڵام ئاماژەی بەهەماهەنگی بەردەوامی نێوان هەردولا کرد لەبواری‌ بەرەنگاربونەوەی تیرۆر.

سیستمی موشەکی ئێس 400، یه‌كێكه‌ له‌سیستمه‌ پێشكه‌وتووه‌كانی‌ به‌رگری‌ روسیاو پێشتر ڤیکتۆر بونداریف، سەرۆکی لیژنەی ئەنجومەنی یەکێتی روسیا بۆ کاروباری بەرگری‌و ئاسایش رایگەیاندبو، عێراق لەنێو دیارترین ئەو دەوڵەتانەدایە کە پێدەچێت لەمساڵدا بۆ بەرگریکردن لەئاسایشی وڵاتەکه‌ی‌ سیستمی بەرگری موشەکی ئێس 400 بکڕێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×