ئەردۆغان: ده‌بێت لەھەمان دورییەوە تەماشای تەواوی رێکخراوە تیرۆرستییەکان بکەین
  2019-09-24       957       
رەجەب تەیب ئەردۆغان

رەجەب تەیب ئەردۆغان به‌پێویستی‌ ده‌زانێت به‌یه‌ك دوریی تەماشای تەواوی رێکخراوە تیرۆرستییەکان بکرێت، به‌وته‌ی‌ ئه‌و، به‌و هه‌نگاوه‌ چارەسەری ریشەیی بۆ کێشەی سوریا ده‌دۆزرێتەوە.

ئاوێنه‌: رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ لەکۆبونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان وتارێكی‌ پێشكه‌شكردو له‌به‌شێكیدا وتی‌، "تا نەبینە خاوەنی تێگەیشتنێک لەھەمان دورییەوە تەماشای تەواوی رێکخراوە تیرۆرستییەکان بکەین، ناتوانین چارەسەری ریشەیی بۆ کێشەی سوریا بدۆزینەوە".

ئەردۆغان رایگەیاند، "لەگەڵ ئەمریکا، ھێزەکانی ھاوپەیمانان، روسیاو ئێران، دەتوانین ناوچەی ئارام پێکبھێنین‌و پەنابەران لەکەمپ‌و خێوەتگەکان ببەینە دەرەوەو لەوێ نیشتەجێیان بکەین."

وتیشی‌، "ئەگەر قوڵایی ئەو ناوچەیە بگەیەنینە ھێڵی دێره‌زۆرو رەققە، ئەوا دەتوانین ژمارەی ئەو سوریانەی لەوڵاتەکەمان‌و ئەوروپاو ناوچەکانی دیکەی جیھانەوە دەگەڕێنەوە بگەیەنینە نزیکەی سێ ملیۆن''.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×