عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌ردانی ئێران ده‌كات
  2019-09-29       428       

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سه‌ردانی ئێران ده‌كات.

ئاوێنه‌: له‌وباره‌یه‌وه‌ میدیاكانی ئێران بڵاویانكردۆته‌وه‌ كه‌ بڕیاره‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سه‌ردانی تارانی پایته‌ختی ئێران بكات و له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی ئێرانی كۆببێته‌وه‌.

میدیاكانی ئێران ئاماژه‌یان به‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌ نه‌كردووه‌ و هه‌ندێك له‌سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ پێده‌چێت سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ببێته‌ ناوبژیوانێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان ئێران و سعودیه‌.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×