توركیا خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی نەناسراوی راگەیاند
  2019-09-29       1048       

وەزارەتی بەرگری توركیا رایگەیاند، دوێنێ شەممە، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی نەناسراویان خستۆتە خوارەوە كە بۆ ماوەی شەش جار كایەی ئاسمانی توركیاو ناوچەی قەڵغانی فوڕاتی ژێر دەستی هێزەكانی ئەو وڵاتەی لەسوریای بەزاندوە.

ئاوێنە: وەزارەتی بەرگری توركیا، ئەمڕۆ یەكشەممە، لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە 28ی ئەیلول فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بۆ ماوەی شەش جار کایەی ئاسمانی تورکیا، ناوچەی قەڵغانی فوڕات و رۆژئاوای شاری کلیس-ی تورکیای بەزاند.

لە راگەیەندراوەکەدا ھاتوە"بەهۆی ئەوەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە نەناسراو بوە، لە لایەن دو فڕۆکەی جۆری F-16 ەوە کە لە بنکەی سەربازیی ئەنجەرلیک ھەڵساون، کاتژمێر 01:24 خولەك(بەکاتی ناوخۆی تورکیا) کرایە ئامانج."

ئەوەشی خستۆتەڕو"تیمەکانی جەندرمەی سەر بە پارێزگاکە پاشماوەی ئەو فڕۆکەکەیان لە ناوچەی نێوان بنکەی سەربازیی چلدرئۆبا- ناوەندی حەوانەوەی کاتی بەشیریە دۆزیوەتەوە".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×