حوسییەکان:٣٥٠ کیلۆمەترمان لە خاکی سعودیە داگیر کردووە
  2019-09-30       1533       
حوسییەکانی یەمەن بانگەشەی ئەوەیان کرد کە رووبەڕێکی ٣٥٠ کیلۆمەتریان لە شاری نەجران باشووری سعوودیە، داگیر کردووە.

ئاوێنه‌: بەپێی ھەواڵێکی کەناڵی مەسیرە سەر بە حوسییەکان کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانیان لێ دەکرێت، وتەبێژی سەربازیی حوسییەکان، یەحیا سەریع بانگەشەی ئەوە کردووە کە لە یەکەمین ھەنگاوی ئۆپەراسیۆنێک بە ناوی ''ئەو سەرکەوتنەوەی لەلایەن خوداوە دێت'' ناوچەیەکیان بە رووبەڕووی نزیکەی٣٥٠ کیلۆمەتر لە شاری نەجران باشووری سعوودیە، کۆنترۆڵ کردووە.

یەحیا سەریع راشیگەیاند ''لەو ئۆپەراسیۆنەی ئەنجامیان داوە لانی کەم ٢٠٠ کەس لە سوپای یەمەن کوژراون''.

وتیشی: ''یەکەکانمان ھەوڵیاندا فریاگوزاری سەرەتایی بۆ بریندارەکانی سوپای سعوودیە بگوازنەوە. بەڵام بەھۆی چاودێری بەردەوامی فڕۆکەکانی ھاوپەیمانان، زیانی گیانی لە ریزەکانی دوژمن زیادی کرد''.
 
وتەبێژی سەربازیی حوسییەکان بانگەشەی ئەوەشی کرد کە زیاتر لە دوو ھەزار سەربازی ھێزەکانی ھاوپەیمانانیان بە سەرکردایەتی سعوودیە بە بارمتە گرتووە کە سەربازی منداڵیشیان لە نێویاندایە.

سەریع ئاماژەی بەوەشکرد کە بە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی چەکھەڵگر زیاتر لە ٢٠ ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامداوە و لە نێو ئەمانەش بنکەی سەربازیی حەساس-یان لە شاری ریاز پایتەخت سعوودیە کردووەتە ئامانج.

وتەبێژی سەربازیی حووسییەکان راشیگەیاند کە بەھۆی ئەو ئۆپەراسیۆنەی بەڕێوەیەی دەبەن، ھەزاران سەربازی سعوودی بە بارمتە گیراون و سێ کەتیبەی ھاوپەیمانی عەرەبی لەناوبردراون.

یەحیا سەریع بەرگریی لەوەشکرد کە سەدان زرێپۆشی سەربازیی دەستی بەسەرداگیراوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×