سائیرون داوا دەكات پێداچونەوە بە رێككەوتنی ئەمنی نێوان بەغداو واشنتۆن-دا بكرێت
  2019-01-25       408       

هاوپەیمانی سائیرون، بەسەرۆكایەتی رابەری رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر، جارێكی دیكە دژایەتی خۆی بۆ بونی هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق دوپاتدەكاتەوەو داوای پێداچونەوە بە رێككەوتنی ئەمنی نێوان بەغداو واشنتۆن دەكات كە لەساڵی 2010دا ئیمزاكراوە.

ئاوێنە: ئەسعەد عەبدولسادە، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون بە ماڵپەڕی "بەغدادئەلیەوم"ی راگەیاندوە"هاوپەیانی سائیرون ئەو رێككەوتنە ئەمنییە ستراتیژییەی نێوان عێراق و ئەمریكا كە لەساڵی 2010 ئیمزاكراوە رەتدەكاتەوە"

وتوشیەتی"ئەو رێككەوتنە هیچ وادەیەكی بۆ كۆتاییهێنانی دیاری نەكردوە، بۆیە دەبێت پێداچونەوەی پێدا بكرێت و هەروەها بونی هێزەكانی ئەمریكاش لەعێراق گفتوگۆ بكرێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×