2019-10-06   699     
دانوستانه‌كانی نێوان شاندی كۆریای باكوور و شاندی ئه‌مریكا به مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان به تاقیكردنه‌وه‌كانی چه‌كی ئه‌تۆمی كۆریای باكوور كه له ستۆكهۆڵم پایته‌ختی سوید بەڕێوەچوو، نه‌گه‌یشت به ئه‌نجام.
ئاوێنە: کەناڵی SVTی سویدی له‌سه‌ر زاری گه‌وره دانوستانكاری كۆریای باكوور، كیم میۆنگ گیل-ه‌وه بڵاویکردەوە کە دانوستانه‌كان له ئاست چاوه‌ڕوانییه‌كانیاندا نه‌بوون و كۆتاییان هاتووە.
كیم میۆنگ گیل جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌مریكییه‌كان شتێكی نوێیان نه‌هێنایه سه‌ر مێزی دانوستان و ئه‌مه‌یش ره‌وشێكی بێزاركه‌ر بوو.
گه‌وره دانوستانكاری كۆریای باكوور، كیم میۆنگ گیل سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه شاندی دانوستانكاری ئه‌مریكا نه‌رمی نه‌نواندووە و پێداگیری له‌سه‌ر بۆچوون و هه‌ڵوێستی جارانی كرده‌وه و وتی، “ئه‌وان ئێمه‌یان بێ‌ئومێد كرد، به‌نه‌هێنانی هیچ شتێك بۆسه‌ر مێزی گفتوگۆ گوڕوتینی ئێمه‌یان كپكرده‌وه”.
تا ئێستا شاندی دانوستانكاری ئه‌مریكا له‌مباره‌یه‌وه هیچ لێدوانێكی نه‌داوه.
دوێنێ به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ئه‌منی توند له دامه‌زراوه‌كانی Villa Elfvik Strand له شه‌قامی لیدینگۆ شاری ستۆكهۆڵم كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌ردوو وڵات ده‌ستیان پێكردبوو.
كۆریای باكوور داوا له ئه‌مریكا ده‌كات سزاكان هه‌ڵبگرێت، ئه‌مریكاش داوا له كۆریای باكوور ده‌كات كۆتایی به هه‌وڵه‌كانی بهێنێت بۆ تاقیكردنه‌وه و دروستکردنی چه‌كی ئه‌تۆمی.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ ئون بۆ یه‌كه‌مجار له ١٢ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨ به‌یه‌كه‌وه كۆبوونه‌وه و گه‌یشتن به لێكتێگه‌یشتن له‌باره‌ی داماڵینی نیمچه دوورگه‌ی كۆریا له چه‌كی ئه‌تۆمی و ئاشتییه‌كی یه‌كجاره‌كی.
جارێكی دیكه له ٢٦-٢٧ی شوباتی ٢٠١٩ هه‌ردوولا له هانۆی پایته‌ختی ڤیێتنام كۆبوونه‌وه به‌ڵام لووتكه‌كه به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو و به‌خێرایی و بێ لێكتێگه‌یشتن كۆتایی هات.
دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌کەی له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون رایگه‌یاندبوو، “ئه‌وان ده‌یانویست سزاكان به ته‌واوی هه‌ڵبگرین. ئێمه‌ش نیازی ئه‌وه‌مان نه‌بوو”.
دوای لووتكه‌ی دووه‌می نێوان تره‌مپ و كیم له ڤیێتنام، دانوستانه‌كان گه‌یشتبوون به خاڵی را‌گرتن.
دۆناڵد تره‌مپ و جۆنگ ئون كیم بۆ دواجار ٣٠ی حوزه‌یرانی رابردوو له “ناوچه‌ی له‌چه‌ك داماڵدراو” نێوان كۆریای باكوور و كۆریای باشوور كۆبوونه‌وه و بڕیاریان دا به‌رده‌وام بن له پرۆسه‌ی دانوستانه‌كانیان له‌باره‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی.