2019-10-08   814     
په‌رله‌مانی عێراق
په‌رله‌مانی عێراق له‌دانیشتنی ئه‌مرۆیدا 20 داواكاریی خۆپیشانده‌رانی په‌سه‌ندكرد.
ئاوێنه: ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، په‌رله‌مانی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان‌و به‌ئاماده‌بونی 212 ئه‌ندام‌و هه‌ردو وه‌زیری بازرگانی‌و كار‌و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ت بو به‌گفتوگۆكردن له‌سه‌ر داواكاری خۆپیشانده‌رانی شاره‌كانی عێراق، پاش گفتوگۆی په‌رله‌مانتاران 20 داواكاریی خۆپیشانده‌رانی په‌سه‌ندكرا.
به‌شێك له‌و بڕیارانه‌ی په‌رله‌مان په‌سه‌ندیكرد:
- سڕکردنی کارەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان.
- کوژراوانی خۆپیشاندانەکان بەشەهید هەژماردەکرێن‌و قەرەبو دەکرێنەوە.
- دروستکردنی سندوقێک بۆ خوێندكاران‌و خستنەسەرکاری بێکاران لەبودجەی 2020و بڕینی بەشێک لەموچەی پلە باڵاکان.
- بڕینەوەی موچە بۆ هەژاران.
- گەڕانەوەی ئەوانەی لەریزەکانی هێزە ئەمنییەکان گرێبەستەکانیان هەڵوەشاوەتەوە لەوەزارەتەکانی بەرگری‌و ناوخۆ‌و دژە تیرۆر.
- گەڕانەوەی فەرمانبەرانی دەستەی پیشەسازی سەربازی بۆ سەرکارەکانیان ئەوانەی یاسای لێپرسینەوەو دادپەروەری نایانگرێتەوە.
- راگرتنی پرۆسەی لابردنی زێدەڕۆییەکان.
- دروستکردنی 100 هەزار یەکەی نیشتەجێبون بۆ هەژاران‌و ئەوانەی داهاتیان مامناوەندە.
- لێخۆشبونی جووتیاران لەکرێی زەوییە کشتوکاڵییەکانیان.
- دانانی بەرنامەیەک بۆ دامەزراندن‌و جێگرکردنی ئەوانەی گرێبەستن لەفەرمانگەکان.
- دامەزراندنی خاوەن بڕوانامە باڵاکان.
- پێدانی بڕەپارەیەک بەو كه‌سانه‌ی کەسوکاریان بێسەرشوێن بون لەماوەی شه‌ڕی داعشدا‌و یاسای شەهیدان بیانگرێتەوە.
- تەرخانکردنی پارەیەک لەبودجەی 2020 بۆ ئارامیی‌و سەقامگیریی ناوچە رزگارکراوەکان.
- پێدانی قەرز بەپرۆژە پیشەسازییەکان بۆ خستنەگەڕی کارگە لەکارکەوتووەکان.
- پێداچونەوە بەموچەی خانەشینی‌و لەوبارەوە حکومەت پرۆژە یاسایەک رەوانەی پەرلەمان بکات.