توركیا: لایەنە پەیوەندیدارەكان و حكومەتی سوریاش لە ئۆپەراسیۆنەكەمان ئاگاداردەكەینەوە
  2019-10-09       630       

مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا، ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند، وڵاتەكەی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان لەنێویشیاندا حكومەتی سوریا سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر باكوری رۆژهەڵاتی سوریا ئاگاداردەكاتەوە.

ئاوێنە: مەولود چاوشئۆغلۆ، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە جەزائیر، رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی وڵاتەكەی بۆ سەر باكوری رۆژهەڵاتی سوریا بەپێی "یاسا نێودەوڵەتییەكان ئەنجام دەدرێت و جگە لە شەڕڤانان لەناوچەكە هیچ كەسی دیكە ناكرێتە ئامانج."

هێمای بۆ ئەوەش كرد كە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكای راگەیاندوە، ئەنكەرە ئەو هێرشە دەكات، بەهۆی ئەوەی واشنتۆن هەوڵەكانی بۆ دروستكردنی "ناوچەیەكی ئارام" لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریا راگرتون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×