هاوڵاتیانی کۆبانێ لە ئامادەباشیدان و تا ئەم کاتە کەس ماڵی خۆی بە جێ نەهێشتووە
  2019-10-09       917       
میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان رایانگه‌یاند ''خەڵکی کۆبانێ لە ئامادەباشیدان و ئەگەرچی دڵەڕاوکێ لای هاووڵاتییانی مەدەنی دروست بووە بەڵام تا ئەم کاتە کەس ماڵی خۆی بە جێ نەهێشتووە''.

ئاوێنه‌: وڵات ئەحمەو پەیامنێری شەڕ لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریاوە دوایین دۆخی شاری کۆبانێی  ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند ''تا ئەم کاتەش کەس ماڵ و حاڵی خۆی بەجێ نەهێشتووە ئەوەش لە کاتێکدا هێرشەکانی سوپای تورکیا بەردەوامە و دڵەڕاوکێیه‌کی زۆر بای هاووڵاتییان دروست بووە''.

وڵات ئەحمەو وتیشی ''تا ئەم کاتە سێ جار هێرشی تۆپخانەی سوپای تورک بۆ ئەم ناوچەیە ڕووی داوە بەڵام زیان لە هاووڵاتییان نەکەوتووە. فڕۆکە و کۆپتەرەکانی تورکیاش بە بەردەوامی بە ئاسمانی کۆبانێدا دەسووڕێنەوە''.

ناوبراو ئاشکراشی کرد شەڕڤانان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی شاری کۆبانێدا جێگیر کراون بەتایبەتی لەو ناوچانەی ئەگەری هێرشی زەمینیی سوپای تورکیا هەیە سەنگەرەکان پتەو کراون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×