ھەسەدە: سێ شەڕڤان و پێنج ھاوڵاتی سڤیل شەھیدبوون
  2019-10-10       1179       


ھەسەدە ئاشكرای دەكات، ''لە یەكەم رۆژی ئۆپەراسیۆنی توركیا، سێ شەڕڤان و پێنج ھاووڵاتی سڤیل شەھید كراون''.

ئاوێنه‌: هێزەكانی سوریای دیموكرات راگەیەندراوێكی دەربارەی زیانە گیانییەكانی تۆپبارانەكانی توركیا بڵاوكردەوە كە لە پاش نیوەڕۆی دوێنی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان و باكوری سوریا دەستیان پێكردووە.

ناوەندی ھەماھەنگی و ئۆپەراسیۆنی ھێزەكانی سووریای دیموكرات ئاشكرای كرد، لە ئەنجامی ھێرشی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان، ''سێ شەرڤان و پێنج ھاووڵاتی سڤیل شەھید بوون و دەیان كەسی دیكەش بریندارن''.

ھەسەدە ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، ھەوڵەكانی سوپای توركیا بۆ ئەوەی سوپاكەیان بە شێوەیەكی زەمینی بچێتە رۆژئاوای كوردستان شكستی ھێناوە و شەڕ و پێكدادان لەسەر ھێڵی سنووری نێوان باكوور و رۆژئاوای كوردستان بەردەوامە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×