نەرویج ناردنی چەك بۆ توركیا رادەگرێت
  2019-10-10       762       

بەپێی ئاژانسەكانی هەواڵ وڵاتی نەرویج، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بڕیاری داوە هەناردەی هەمو بارە چەكێكی نوێ بۆ توركیا رابگرێت.

ئاوێنە: كەناڵی روسیا تودەی، هێمای بۆ ئەوە كردوە كە هەنگاوەكەی نەرویج، لەكاردانەوەدا بوە بەرامبەر بە ئۆپەراسیۆنەكەی سوپای توركیا بۆ سەر باكوری سوریا كە دوێنێ چوارشەممە دەستی پێكرد.

ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك ۆكماری توركیا، ئۆپەراسیۆنی سەربازی وڵاتەكەی بۆ سەر باكوری سوریا بە هاوكاری میلیشیا هاوپەیمانەكانی توركیا راگەیاند. ئەوە لەسەر ئاستی جیهان كاردانەوەی جۆراوجۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×