كۆمارییەكان: ئەردۆغان و رژێمەكەی دەبێت سزا بدرێن
  2019-10-11       871       

29 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا لە پارتی كۆمارییەكان رایدەگەیەنن، بڕیارێك بۆ سەپاندنی سزا بەسەر توركیادا بەهۆی هێرشەكانی بۆ سەر كوردانی سوریا پێشكەش بە ئەنجومەنی نوێنەران دەكەن.

ئاوێنە: دوای ئەوەی رۆژی چوارشەممە، بەشێك لە كۆمارییەكان و دیموكراتەكان باسیان لەوە كرد كە كار بۆ دەركردنی بڕیارێكی هاوشێوە لە ئەنجومەنی پیران دەكەن. ئەو 29 نۆ ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران كە لەنێویاندا سەركردەی كۆمارییەكان، كیڤن مەكارسی و وێب سكالیسی هەن، ئەوان دەیانەوێت وەڵامێكی بەهێز بۆ دەستدرێژییەكانی توركیا هەبێت.

لیز چینی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە پارتی كۆمارییەكان لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند"دەبێت ئەردۆغان و رژێمەكەی روبەڕوی سزای توند ببنەوە بەهۆی ئەو هێرشە بێبەزەییانەیەی دەیكەنە سەر هاوپەیمانە كوردەكانمان لە باكوری سوریا."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×