هەسەدە: رێگای نێودەوڵەتی بەتەواوەتی لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانماندایە
  2019-10-12       1262       

هێزەكانی سوریای دیموكرات(هەسەدە) رایگەیاند، رێگەی نێودەوڵەتی نێوان حەڵەب-حەسەكە لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانیاندایە.

ئاوێنە: پاش ئەوەی گروپێكی سەربە میلیشیاكانی پشتیوانی سوپای توركیا رایگەیادبو، توانیویانە بازگەیەكی هێزەكانی سوریای دیموكرات لەسەر رێگەی نێودەوڵەتی نێوان حەڵەب-حەسەكەیان كۆنترۆڵ كردوە، هەسەدە لەوبارەیەوە بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی بەوە كردوە كە گروپێك لە میلیشیاكانی سەر بە سوپای توركیا، دزەیان كردبوە سەر رێگە نێودەوڵەتییەكەو هێرشیان كردبوە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی بێچەك و ژمارەیەكیان لێ كوشتبون.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە دەستبەجێ چەند یەكینەكی هێزەكانی سوریای دیموكرات جوڵەیان كردوەو رێگری لێكردن و راوەدوی ناون و لە رێگەكە دورخراونەتەوە.

هەسەدە جەختیشی كردۆتەوە كە رێگەكە لەئێستادا كراوەیەو پارێزراوە و بەتەواوەتیش لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانیاندایە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×