2019-10-13   3027     
گۆڤاری نه‌شناڵ ئینترست به‌جێهێشتنی کوردی سووریا له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه به به‌رده‌وامیی خیانه‌ته‌کانی ئه‌و وڵاته له کورد وه‌سف ده‌کات و ده‌ڵێت: ''ئه‌مریکا له ڕابردووش‌دا هه‌رگیز تا کۆتایی له‌گه‌ڵ کورد نه‌ماوه‌ته‌وه''.
ئاوێنه: هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌مریکا باسی له کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانیان له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سوریا و هێرشی گریمانه‌کراوی تورکیا بۆ سه‌ر کوردی ئه‌و وڵاته کرد. دواتر تورکیا هێرشه زه‌وینی و ئاسمانییه‌کانی بۆ سه‌ر هێزی کوردی سووریا ده‌ست پێ‌کرد و له ماوه‌ی 5 ڕۆژی ڕابردوودا به چڕی ناوچه‌کانی باکووری سووریای بۆردومان کردووه و تا ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه. ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که کورده‌کان له 4 ساڵی ڕابردوودا بۆ ئازادکردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه له بنده‌ست داعش و به هاوکاریی هاوپه‌یمانێتیی دژه‌داعش به سه‌رکردایه‌تیی ئه‌مریکا 11 هه‌زار هێزی خۆی له‌ده‌ست داوه.
گۆڤاری نه‌شناڵ ئینترستی ئه‌مریکا ئه‌م بابه‌ته وه‌بیر ده‌هێنێته‌وه که کوردی سووریا ده‌وری هێزی وشکانیی ئه‌مریکای له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش هه‌بوو و بڕیاری تره‌مپ بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا به پشت‌کردن له هێزێک ده‌زانێت که زیاترین قوربانی له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش بووه و ڕێگرییان له کوژرانی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌و شه‌ڕه کردووه.
نه‌شناڵ ئینترست پێی وایه که ڕه‌فتاری ئه‌مدواییه‌ی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ هێزی کوردی سووریا پێشبینی ده‌کرا چونکه ئه‌مریکا له ڕابردووش‌دا مامه‌ڵه‌یه‌کی وای له‌گه‌ڵ کورده‌کان کردووه.
له وتاره‌که‌دا باس له‌وه کراوه که ئه‌مریکا له ڕابردوودا له نێوان هاوپه‌یمانێک که شه‌رعییه‌تی سیاسی بێت و کیانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری کورد هه‌میشه بژارده‌ی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردووه و هه‌رکات پێویستی به یارمه‌تی کورد نه‌بووه ئه‌وانی به‌جێهێشتووه.
ئه‌م وتاره ته‌ئکیدی کردووه که ئه‌مریکا نابێت به‌بۆنه‌ی تورکیا -که په‌یوه‌ندییه‌کی ئاڵۆزی له‌گه‌ڵ واشنتن هه‌یه- کورده‌کان بکاته قوربانی که هاوپه‌یمانێکی ئه‌مه‌كدارن.