بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سهنعا ئهمڕۆ ڕایگەیاند، زیانە سەرەتاییەکانی لە ئەنجامی هێرشی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر فڕۆکەخانەکە بە نزیکەی 500 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت.
ئاوێنە: خالد ئەلشایف، بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سهنعا ئهمڕۆ چوارشهممه ڕاگرتنی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سهنعا و لە فڕۆکەخانەی سهنعاوه تا ئاگادارکردنەوەی دیكه پشتڕاست کردەوە، بەهۆی ئەو زیانانەی له هێرشەی دوێنێی سوپای ئیسرائیل بهریكهوتوه.
ئاماژهی بهوهشكرد، هێڵی ئاسمانی یەمەن لە هێرشەکەدا سێ فڕۆکەی لەدەستداوە و کە سوپای ئیسرائیل شەش فڕۆکەی کردوەتە ئامانج و بە تەواوی لەناویانبردوە، لەوانە ئەو سێ فڕۆکەی سەر بە هێڵی ئاسمانی یەمەنن.
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکەی سهنعا دهڵێت، بەدیل هەیە بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەکە بۆ ماوەیەکی کاتی، بەڵام ڕونیکردەوە کە ماوەیەکی زۆری دەوێت بۆ نۆژەنکردنەوەی و گەڕانەوەی ئۆپەراسیۆنەکان بۆ دۆخی پێشویان.
سوپای ڕژێمی ئیسرائیل دوێنێ سێشەممە ڕایگەیاند، هێزی ئاسمانی وڵاتەکەیان هەڵمەتی ئەنجام داوە ژێرخانی حوسییەکانی لە فڕۆکەخانەی سهنعا کردوهتە ئامانج و بەتەواوی داخستوە، حوسییەکان سوێندیان خواردوە وەڵام بدەنەوە.