گەورە ڕاوێژکارێکی ئەردۆغان دوای بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە ڕایدەگەیەنێت کە هەموارکردنی دەستووری تورکیا لە نێو ئەو چاکسازییە گشتگیرابەدا دەبێت کە لە چوارچێوەی پرۆسەی چارەسەریدا دەکرێن.
ئەمڕۆ دووشەممە، مەهمەت ئوچوم، گەورە راوێژکاری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، تورک و کورد پێکەوە لەگەڵ هەموو پێکهاتەکانی گەلی تورکیا، بە بردنەوەی شەڕی سەربەخۆیی لە خەباتی سەلماندنی خود لە دژی ئیمپریالیزم و بە دامەزراندنی کۆماری تورکیا، بۆ هەمیشە پێکەوە چارەنووسی خۆیان دیاریکرد، کورد پێکهاتەی جەوهەری دامەزرێنەری تورکیایە”.
وتیشی: کورد دامەزرێنەر و خاوەنی هەمیشەیی کۆماری تورکیایە وەک بەشێکی دانەبڕاوی نەتەوەی تورکیا، کۆماری تورکیا دەوڵەتی نەتەوەیی کوردیشە، سەدەی تورکیا سەدەی تورک و کوردە، هەموو ئەو لێدوانانەی بەگوێرەی ئەم بۆچوونە دەدرێن، ئەوە دەردەخەن کە قۆناغی بنەڕەتی لە گواستنەوە بۆ ‘تورکیایەکی بێ تیرۆر’ تەواو بووە، جگە لەوەش ئەم لێدوانانە تەواو بووە پشتڕاستکردنەوە و ڕاگەیاندنی مێژوویی یەکگرتنی کورد لەگەڵ کۆماری تورکیا و نەتەوەی تورکیا”.
گەورە ڕاوێژکارەکەی ئەردۆغان ڕاشیگەیاند، “کورد دامەزرێنەر و خاوەنی هەمیشەیی کۆماری تورکیایە وەک بەشێکی دانەبڕاو لە نەتەوەی تورکیا، کۆماری تورکیا دەوڵەتی نەتەوەیی کوردە، سەدەی تورکیا سەدەی تورک و کوردە، هەموو ئەو لێدوانانەی کە بەگوێرەی ئەم پارادایمە دەدرێن، ئەوە دەردەخەن کە قۆناغی بنەڕەتی لە گواستنەوە بۆ ‘تورکیایەکی بێ تیرۆر’ بووە تەواو بووە جگە لەوەش ئەم لێدوانانە پشتڕاستکردنەوە و ڕاگەیاندنی مێژوویی یەکگرتنی کوردن لەگەڵ کۆماری تورکیا و نەتەوەی تورکیا.”
گەورە ڕاوێژکارەکەی ئەردۆغان ڕاشیگەیاند، تورکیایەکی بێ تیرۆر، دەرئەنجامێکی کاتی نییە، بەڵکو دەستپێکێکی نوێیە و قۆناغێکی مێژوویی سەرهەڵدانی تورکیا دەست پێدەکات، ئەم قۆناغە نوێیە تورکیا بەهەموو مانایەکی وشەکە بەهێزتر دەکات، و بە چاکسازیی هەمەلایەنە تەواو دەبێت، لە پێش هەموویانەوە دەستووری نوێ.