رۆیتەرز: توركیا بۆردومانی "سەرێكانی" دەكات
  2019-10-18       954       

سەرەڕای راگەیاندنی ئاگربەست لە باكوری سوریا، توركیا ئەمڕۆ هەینی دەستی كردۆتەوە بە بۆردومانكردنی شاری سەرێكانی لەرۆژئاوای كوردستان و دەنگی فیشەكیش لەو شارە بیستراوە.

ئاوێنە: بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، دوای تێپەڕبونی چەند سەعاتێك بەسەر راگەیاندنی رێككەوتنی نێوان ئەمریكاو توركیادا بۆ راگرتنی شەڕ لە باكوری سوریا، بەڵام ئەمڕۆ دەنگی لە شاری سەرێكانی دەنگی بۆردومان و دەنگی فیشەكیش بیستراوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئێوارەی دوێنێ ئەمریكاو توركیا رێككەوتنێكیان لەسەر راگرتنی شەڕ لە باكوری سوریا راگەیاند كە بەپێی رێككەوتنەكە توركیا هێرشەكانی رادەگرێت لەپێناو رێگەخۆشكردن بۆ كشانەوەی شەڕڤاناندا لەناوچە سنورییەكانی شەڕ.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×