هێزە ئەمنییەکانی
تورکیا سێ هاوسەرۆکی شارەوانی باکوری کوردستان دەستگیر دەکەن و لە جێگەیان قەیوم دادەنێن.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ
هەینی، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا هاوسەرۆکی شارەوانییەکانی جولەمێرگ و نسێبین و گەڤەریان
دەستگیرکرد و لە جێگەیان قائیمقامی ئەو ناوچانە وەک قەیوم دانران.
وەزارەتی ناوخۆی
تورکیا بڵاوی کردەوە؛ رەمزیە یەشار سەرۆکی شارەوانی یوکسەکۆڤا لەسەر پشکی پارتی دیموکراتی
گەلان بە تۆمەتی "تیرۆر" دەستگیر کراوە و لەجێگەی ئەو، قەیوم دانراوە.
هەر ئەمڕۆ لە جێگەی
هاوسەرۆکانی نسێبین و جولەمێرگ قائیمقامی ناوچەکە وەک قەیوم دانران.
ئەوە لەکاتێکدایە
ناوەڕاستی مانگی ئابی ئەمساڵ، پۆلیس دەستی بەسەر شارەوانییەکانی ئامەد و وان و مێردینی
باکوری کوردستاندا گرت و سەرۆکی شارەوانییەکان لەسەر پشکی هەدەپە لەکارەکانیان
دوردەخاتەوە.