وەزارەتی بەرگری
روسیا رایگەیاند، لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی رێككەوتنەكەی نێوان مۆسكۆ و ئەنكەرەدا،
ئەمڕۆ چوارشەممە، كاروانێكی پۆلیسی سەربازی روسیا گەیشتۆتە شاری كۆبانی سەر سنوری
سوریاو توركیا.
ئاوێنە:
وەزارەتەكە لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، هێزەكانی پۆلیسی سەربازی سوریا لەگەڵ
نوێنەرانی ئیدارەی خۆجێیی شارەكە كۆبونەتەوە بۆ تاوتوێكردنی پرسی هەماهەنگی
نێوانیان لەكاتی جێبەجێكردنی ئەركی ئەو هێزانەی روسیادا.
وەزارەتی بەرگری
روسیا ئاماژەی بەوەداوە كە پۆلیسی سەربازی وڵاتەی هاوكار دەبێت لە ئاسانكاریی بۆ
كشانەوەی شەڕڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەل(یەپەگە) بە چەكەكانیانەوە بە قوڵایی
30 كیلۆمەتر لە سنوری توركیا.
كاتێكی پێشتری ئەمڕۆ وەزیری بەرگری روسیا،
سێرگی شویگۆ، رایگەیاندبو، یەكەكانی پۆلیسی سەربازی روسیا بەشی ئەركی ئەنجامدانی
دەوریەكان لە سوریا دەكەن بەڵام پێویستیان بە كەرەستەی سەربازی زیاترە.
هێمای بۆ ئەوەش
كردبو كە هێشتا لە گفتوگۆكاندا ماوەی مانەوەی هێزەكانی توركیا لە ناوچەكانی
ئۆپەراسیۆنەكەیدا لەسوریا، تاوتوێ نەكراوە.