2019-10-23   615     
عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌ڵێن ده‌دات به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی پله باڵاكان تاوه‌كو پله‌ی چواره‌م له هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه و په‌رله‌مانتاران و پله تایبه‌ته‌كان و بریكاران و به‌ڕێوه‌به‌ران به‌شێوه‌یه‌ك زیاتر نه‌بێت له نیوه‌ی موچه‌ی ئێستایان.
ئاوێنه: به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 24ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، سه‌رۆك وه‌زیران بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی به‌رپرسانی تا پله چوار، له‌سه‌رۆكایه‌تییه‌كان و وه‌زیر و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و پله تایبه‌تی بریكاری وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌رەكان دەردەکات کە کەمدەکرێتەوە بۆ نیوه‌ی مووچه‌كانیان، به‌شێوه‌یه‌ك هیچ مووچه‌یه‌ك نابێت به ده‌رماڵه‌كانیانیه‌وه له 10 ملیۆن دینار تێبپه‌ڕێت.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، دادگاى ناوەندى بەرنگاربوونەوەى گەندەڵى دروست دەکەن و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانى گەندەڵى دەکەن و بۆ رای گشتیش ئاشکراى دەکەن.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه ئه‌و پاره‌یه‌ی كه له كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه ده‌ستده‌كه‌وێت، له‌گه‌ڵ به‌شداری حكومه‌تدا سندوقێكی پێدروست ده‌كرێت بۆ پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی، بۆئه‌وه‌ی عیراق له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدا نه‌مێنێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موو عیراقییه‌ك مانگانه هاوكاری پێده‌درێت كه له 130 هه‌زار كه‌متر نه‌بێت.
عادل عەبدولمەهدی جەختی کردوە لەوەی حکومەتی عێراق لەچوارچێوە یاسا نێودەوڵەتیەکاندا، هەمو رێکارێک دەگرنە بەر بۆ نەهێشتنی هێزی بیانی لەناوخاکی عێراق، داواشی لە کۆمەلگەی نێودەوڵەتی کرد، رێکاری پێوست بۆ ئەو مەبەستە بگرنەبەر.