ناتانیاهۆ لە پێكهێنانی كابینه‌ی نویی حكوومه‌تی ئیسرائیل شكستیهێنا
  2019-10-23       625       
روئوفین ریفلین، سه‌رۆكی ئیسرائیل به‌ فه‌رمی بینی غانتس، سه‌رۆكی حزبی ''شین سپی''ی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نویی حكوومه‌ت راسپارد، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای ئه‌و وڵاته‌ له‌ پێكهێنانی حكوومه‌ت شكستی هێنا.

ئاوێنه‌: هه‌ر ئه‌مڕۆ، بینی غانتس، گه‌شبینی خۆی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ناتانیاهۆ رایگه‌یاند، ناتوانێت حكوومه‌ت پێكبهێنێت.

به‌ر له‌ دوو رۆژ، سه‌رۆكی ئیسرائیل رایگه‌یاندبوو، دوای شكستهێنانی ناتانیاهۆ له‌ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ، سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی “شین سپی” بۆ ئه‌و ئه‌ركه‌ راده‌سپێرێت.

به‌گوێره‌ی یاسای ئیسرائیل، مۆڵه‌تی 28 رۆژ به‌ غانتس ده‌درێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی “كنیست” له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت بگاته‌ رێككه‌وتن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×