2019-10-25   494     
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردۆته‌وه كه لەبەردەم بارەگای عەسائیبی ئەهلی حەق لەناسریە، سێ خۆپیشاندەر كوژران‌و 40 كەسی دیكەش بریندارن.
ئاوێنه: ئاژانسه‌كه له‌چەند سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقییه‌وه گواستویه‌تییه‌وه، كاتێك خۆپیشانده‌ران لەبەردەم بارەگای عەسائیبی ئەهلی حەق لەناسریە كۆبونه‌ته‌وه، ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌و پێكدادان له‌نێوان پاسه‌وانانی باره‌گاكه‌و خۆپیشانده‌راندا دروستبووه‌و به‌و هۆیه‌وه سێ خۆپیشاندەر كوژران‌و 40 كەسی دیكەش بریندارن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، خۆپیشاندان له‌شاری به‌غداو چه‌ند شارێكی دیكه‌ی عێراق ده‌ستیپێكرده‌وه‌و خۆپیشانده‌ران داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حكومه‌ت‌و ڕوبه‌ڕو بونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی‌و ئه‌نجامدانی چاكسازیی‌و خزمه‌تگوزاریی ده‌كه‌ن.
کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لەعێراق رایگەیاند، خۆپیشاندەرانی گۆرەپانی تەحریر توانیویانە بچنە ناوچەی سەوزەوەو هێزە ئەمنییەکانیش روبەڕویان بونەته‌وەو هەوڵی بڵاوەپێکردنیان داون.
هاوكات له‌ئه‌نجامی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران‌و هێزه ئه‌منییه‌كان تائێستا 3 كه‌س له‌خۆپیشانده‌ران كوژراون‌و نزیکەی 100 كه‌سی دیكه‌ش لەخۆپیشاندەرو هێزە ئەمنییەکان برینداربون.