ئوردون 1300 پارچەی شوێنەواری رادەستی عێراق دەكاتەوە
  2019-02-02       2036       

ئوردون 1300 پارچەی شوێنەواری رادەستی عێراق دەكاتەوە، لەراگەیەنراوێكیدا نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی وەرگرتنەوەی ئەو شوێنەوارانەی لەعومەر رەزاز، سەرۆك وەزیرانی ئوردونەوە ئاشكرا كرد.


ئاوێنە: بەپێی راگەیەرناوەكە سەرۆك وەزیرانی عێراق سوپاس‌و ستایشی حكومەتی ئوردون دەكات لەبەرامبەر گێرانەوەی 1300 پارچەی شوێنەواری عێراق كە پێشتر بردرابونە وڵاتی ئوردون، پارچە شوێنەوارییەكانیش بە دەگمەن‌و دانسقە هەژمار دەكات‌و بە موڵكی مرۆڤایەتی دەزانێت.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×