هێزی ئاسمانی عێراق خوێندكارانی كورد وەردەگرێت
  2019-11-02       760       

هێزی ئاسمانی عێراق خولی ژمارەی 80ی كۆلیجی هێزی ئاسمانیی عێراق دەكاتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش دەرگای پێشكەشكردنی داواكاریی وەرگرتن بۆ خوێندكاران عێراق دەكاتەوە بە هەرێمی كوردستانیشەوە.

ئاوێنه‌: ئازاد شاڵی لیوای لۆجستیكی فڕۆكەوانی ڕاگەیاند، خولی ژمارەی 80ی كۆلیجی هێزی ئاسمانیی عێراق تایبەتە بە خوێندكارانی دەرچووی پۆلی 12 بەشی زانستی و هێزی ئاسمانیی عێراق سێ مەرجی سەرەكیی بۆ وەرگرتنی خوێندكاران لە خولەكەدا داناوە ئەوانیش بریتین لە:

یەكەم: دەبێت داواكار دەرچووی پۆلی 12ی زانستی بێت.

دووهەم: دەبێت تەمەنی داواكار لە 18 – 22 ساڵ زیاتر نەبێت.

سێیەم: دەبێت كۆی نمرەی دەرچوونی داواكار لە پۆلی 12ی زانستی 65% كەمتر نەبێت.

هەروەها ڕوونیشی كردەوە كە داواكاران دەتوانن بۆ بەدوواداچوونی زیاتر لە رۆژی 3/11/2019 وە پەیوەندی بكەن بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆبەخش و تاكەكان لە وەزارەتی پێشمەرگە لە هەولێر، یان بەڕێوەبەرایەتیی خۆبەخش و تاكەكان لە سلێمانی لە سەرچنار نزیك هۆڵی ئۆسكار بۆ بۆنەكان.

هەروەها خوازیاران دەتوانن بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر پەیوەندی بکەن بە ژمارە تەلەفۆنی: 07703604835
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×