وەزارەتی دەرەوە: هەمووان ڕێز لە سەروەریی عێراق بگرن و دەستوەردان لەکاروباری ناوخۆیدا نەکەن
  2019-11-03       561       

وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوا لە لایەنە دەرەکییەکان دەکات رێز لە سەروەریی عێراق بگرن و دەست لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەیان وەرنەدەن.

ئاوێنه‌: وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەگەڵ بەردەوامی خۆپیشاندانەکان چەندین وڵات و رێکخراوی نێودەولەتی راگەیاندراویان لەبارەی خۆپیشاندانەکان و مافی خۆپیشاندەران بڵاو کردووەتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوا لە لایەنە نێودەوڵەتیەکان دەکات رێز لە سەروەری عێراق بگرن و دەست لە کاروباری وڵاتەکەیان وەرنەدەن.

جەختیشی كردوەتەوە، كە نابێت هیچ لایەنێكی ناوخۆیی، هەرێمی و نێودەوڵەتی  ویست و ئیرادەی عێراقیەكان لە بارەی هەمواری دەستور و هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجامدانی چاكسازی لە بەرژەوەندی خۆی زەوت بكات.

لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمەوە خۆپیشاندانەكانی عێراق دەستیان پێكرد، هەرچەندە بە هۆی رێورەسمی چلەی ئیمام حسێنەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە هەڵپەسێردران، بەڵام لە رۆژی 25 ی مانگی رابردووەوە دەستیان پێكردۆتەوە و تا ئێستاش بەردەوامن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×