ئیسرائیل: ئیدانەی سەركوتكردنی خۆپیشاندەرانی عێراقی بەسەرۆكایەتی "قاسم سولەیمانی" دەكەین
  2019-11-04       1238       

یسرائیل كاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران تۆمەتبار دەكات بە سەرۆكایەتیكردنی پڕۆسەی "سەركوتكردن و كوشتنی خۆپیشاندەرانی عێراق" و دەشڵێت، بەتوندی ئەو كردەوانە ئیدانە دەكەین.

ئاوێنە: ئسرائیل كاتز، ئەمڕۆ دوشەممە، لەتویتێكدا رایگەیاند"هاوسۆزین لەگەڵ خەباتی گەلی عێراق لەپێناو ئازادی و ژیانی شكۆمەندانە."

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل وتوشیەتی"بەتوندی ئیدانەی كاری سەركەوتكردن و كوشتنی خۆپیشاندەران دەكەین بە سەرۆكایەتی قاسم سولەیمانی و سوپای پاسدارانی ئێران."

ئەوەشی خستۆتەڕو"گەلی عێراق گەلێكی دێرینەو خاوەنی مێژوییەكی پڕ سەروەرییە، بەشێكی زۆری جولەكەكانی عێراق، خاوەنی یادەوەرییەكی باشن سەبارەت بە ژیانی هاوبەش لە عێراق."

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×