مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا هۆکاری سەرەکی خۆپیشاندانەکانی عیراقو لوبنانی گەراندەوە بۆ نارەزایی هاوڵاتیان بەرامبەر بەباڵادەەستی ئێران بەسەر وڵاتەکانیاندا، ئەو دەڵێت "عێراقیەکانو لوبنانییەکان دەیانەوێ وڵاتەکەیان بەدەستبهێننەوە".
ئاوێنە: وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەتویتێکدا نوسی "خەڵکی عێراقو لوبنان درکیان بەوە کردوە هەناردەی راستەقینەی رژێمی ئێران گەندەڵییە کە بەشێوەیەکی ناشیانە بەرگی شۆڕشی بە بەردا کراوە".
پۆمپیۆ نوسیویشیەتی "عێراقو لوبنان شایستەی ئەوەن کە ڕێگەی خۆیان بەدەر لەدەستتێوەردانەی خامەنەئی دیاری بکەن".
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەگەڵ ئەم تویتەیدا لینکی قسەکانی عەلی خامەنەئی بڵاوکردوەتەوە کە دەربارەی خۆپیشاندانەکانی عێراقو ئێران دەدوێت.
