شێخ خەلیفە بن زاید بۆ جاری چوارەم بە سەرۆکی ئیمارات ھەڵبژێردرایەوە
  2019-11-07       1017       
شێخ خەلیفە بن زاید ئال نھیان بۆ  چوارەم جار لەسەر یەک و بۆ ماوەی پێنج ساڵی تر وەک سەرۆکی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو ھەڵبژێردرایەوە.

ئاوێنه‌:  ئیمارات ھەڵبژاردنەوەی شێخ خەلیفە بن زاید ئال نھیانی وەک سەرۆکی وڵاتەکەی راگەیاند.

بەگوێرەی ھەواڵێکی ئاژانسی دەنگوباسی ئیماراتی، ئەنجوومەنی باڵای یەکێتیی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو، سەرلەنوێ و بۆ جاری چوارەم متمانەی دایەوە بە شێخ خەلیفە بن زاید ئال نھیان وەک سەرۆک بۆ پێنج ساڵی داھاتوو.

خەلیفە بن زاید (تەمەن ٧١ ساڵان)ى سەرۆک ماوەی ١٥ ساڵە میری ئیمارەتی ئەبوزەبییە و کوڕە گەورەی شێخ زاید ئال نھیانە، پێشتر شازادەی جێنشین بووە و دوای کۆچی دوایی باوکی، لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٤ بەسەرۆکی ئیمارات ھەڵبژێردرا.

خەلیفە بن زاید کەمترین دەرکەوتنی ھەیە لە دەزگاکانی راگەیاندن، بەتایبەت دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەک لەدوای توشبوونی بە جەڵدەی دەماغ لە ساڵی ٢٠١٤ ، بەو ھۆیەوە نەیارەکانی پێیان وایە ناوبراو دەسەڵاتداری راستەقینەی وڵات نییە و لایەنگرەکانیشی بە پارێزەری پێشکەوتن و سەقامگیری ئیماراتی دەزانن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×