وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: پشتیوانی لەحکومەتی عێراق دەکەین
  2019-11-07       689       

سەرباری بەکارهێنانی توندوتیژی دژ بەخۆپیشاندەران عێراقی، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت "وەک رابردو، پشتیوانی لەحکومەتی عێراق دەکەین".

 

ئاوێنە: هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەپەرلەمانی وڵاتەکەیدا رایگەیاند "دەربارەی روداوەکانی ئەم دواییە لەگەڵ کاربەدەستانی عێراقی گفتوگۆ دەکەین، بەڵام هاوکات پشتیوانی کردن لەحکومەتی عێراق بەکارێکی راست دەزانم".

 

ئەمە لەکاتێکدایە کە لە ٢٥ی ئەکتۆبەرەوە تا دوێنێ بەپێی راپۆرتی نەتەوە یەکگرتوەکان ٩٠ کەس لەعێراق بەهۆی خۆپیشاندانەوە کوژراون‌و هەزاران کەسیش بریندار بون.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×