فەرەنسا: نیگەرانین لەو هەڵمەتی رفاندن و هەڕەشەکردنانەی روبەڕوی رۆژنامەنوسانی عێراق دەبێتەوە
  2019-11-07       474       
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا رایگەیاند، ''ئیدانەی هەمو کارێکی توندوتیژی دەکەن کە بەرامبەر خۆپیشاندانی ئاشتیانە لە عێراق ئەنجام دەدرێت، دەشڵێت، لە بەرزبونەوەی توندوتیژییەکان و هەڕەشەکردن لە رۆژنامەنوسانی عێراق نیگەرانن''.

ئاوێنه‌: ئانێس فۆن دیرمول، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاندوە، پاریس ئیدانەی ئەو توندوتیژییە مەترسیدارانە دەکات، کە لە چەند رۆژی رابردوودا بەرامبەر خۆپیشاندەران کراوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، مافی رەوای عێراقیانە بە شێوەیەوەیەکی ئاشتیانە داوای مافەکانیان بکەن.

وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ئەوەشی خستەڕو، پاریس هەروەها نیگەرانە لەو هەڵمەتی رفاندن و هەڕەشەکردنانەی روبەڕوی رۆژنامەنوسانی عێراق دەبنەوە.

لەیەکی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە بە هەزاران خۆپیشاندەرەی بەغدا و شارەکانی ناوەڕاست و خواری عێراق بە مەبەستی داواکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان، هەلی کار و گۆڕینی سیستمی حکومڕانی لەسەر شەقامن و لە ئێستادا خۆپیشاندەران ناڕەزاییەکانیان بۆ مانگرتن گۆڕیوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×